کوردپرێس:
عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە تەلەڤزیۆنی ئەلجەزیرەی وتووە وڵاتی ئێران بەردەوام داوای ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەی کردووە و هەرگیز چاویشی نەبڕیوەتە سەروەت و سامانی سعوودیە.
سەرۆکی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختیشی کردۆتەوە: پێشتر سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە ئامادەن لە سەر ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە بکەن لە بەر ئەوەی ئێران بەردەوام لە پێناو ئاسایشی ناوچەکە جووڵاوەتەوە.
ساڵحی ئاماژەی بە کۆمەڵێک تەوەری دیکەش کرد و لەبارەی گرفتەکانی ئێرانەوە ڕایگەیاند: "ڕاستە ئێران لەبەر چەواشەکارییەکانی ئەمریکا تووشی کێشەی ئابووری بووە و تا ئەم کاتەش پێبەند بووە بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک بەڵام هەر کاتیش بمانەوێت دەتوانین ئاستی بەرهەمهێنانی بەرهەمە ئەتۆمییەکان بگەڕێنینەوە ئاستی پێش ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە.
ناوبراو سەبارەت بە کۆنفڕانسەکەی ئەم دواییەی وەرشۆ وتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لەو کۆنفڕانسەدا هیچیان دەست نەکەوت و هەموو هەوڵەکان دژی ئێران شکستی هێناوە.
Your Comment