ئەمریکا هەڵسەنگاندنێکی ناورد و نادروستی هەیە لە توانای هێزە عێراقییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یه‌حیا ره‌سوول، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ده‌داته‌وه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌: "هه‌ڵسه‌نگاندنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ توانا سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق، جگه‌ بۆچوونی خۆیان هیچیتر نییه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ره‌سوول له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی له‌ زمانی كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ توانا سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌ عێراقییه‌كان بیستمان، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نا ورد و نا درووسته‌ و جگه‌ له‌ بۆچوونی تاكه‌كه‌سی، گوزارشت له‌ توانای سه‌ربازی هێزه‌كانمان ناكات، كه‌ رووبه‌ڕووی داعش بووه‌ته‌وه‌ و خاكه‌ داگیركراوه‌كه‌ی عێراقیان رزگاركرده‌وه‌".

وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كه‌رته‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق كه‌ له‌ سوپا، پۆلیس، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی پێكهاتوون، ئاماده‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكاریێک به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستییان به‌ هێزێكی ده‌ره‌كی هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی".

ناوبراو گوتیشی: "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه‌ له‌ناو هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق شوێنیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی عێراقدان و ئه‌ركه‌كه‌شیان راوێژكاری، زانیاری و پاڵپشتی ئاسمانییه‌".

یه‌حیا ره‌سووڵ دووپاتی كرده‌وه‌: "ئه‌ركی مه‌شق پێكردن ئه‌ركێكی خودییه‌ و سوپای عێراق به‌ هاوكاری ئه‌و وڵاتانه‌ی بیانی ئه‌نجام ده‌دات، كه‌ پرۆتۆكۆڵیان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌، له‌وانه‌ش ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا، رووسیا، ئیسپانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌".

وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ "به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2003، سوپای عێراق پێشكه‌وتنی به‌رچاوی له‌ توانای سه‌ربازیدا‌ به‌خۆیه‌وه بینیوه‌ و ئه‌زموونی باشی له‌ شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان له‌گه‌ڵ داعش به‌ده‌ست هێناوه‌".

ئه‌م قسانه‌ی یه‌حیا ره‌سوول دوای ئه‌وه‌ هاتوون، به‌ر له‌ دوو رۆژ، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جۆی هود، كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا گوتی: "بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، له‌ سه‌ر داواكاری حكوومه‌تی عێراقه‌"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر به‌غدا داوا بكات، ئه‌و هێزانه‌ و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ناتۆش هه‌موویان له‌ عێراق ده‌كشێنه‌وه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52084

Your Comment

You are replying to: .
captcha