بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئه‌حمه‌د، دوای سه‌ردانه‌كانی بۆ واشنتۆن، پاریس و له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و سێ وڵاته، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ئه‌وان سێ داواكارییان هه‌یه بۆ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا ئه‌وانیش بریتین له به‌رده‌وامیدان به‌بڕیاری دژه فڕین له ئاسمانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده، هاوكات بڵاو كردنه‌وه‌ی چاودێرانی ئه‌ورووپی له سنووره‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ توركیا، سێیه‌م داواكاریش به‌رده‌وامیدانه به هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتان بۆ هه‌سه‌ده، بۆئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی شانه نووستووه‌كانی داعش ببنه‌وه.
به‌وته‌ی ئیلهام ئه‌حمه‌د، یه‌كێک له‌و گرفتانه‌ی ئێستا بۆ هه‌سه‌ده دروست بووه، چه‌كداره بیانییه ده‌ستگیركراوه‌كانی داعشه كه له‌لای هه‌سه‌ده زیندانین، چوونكه به‌شێک له وڵاتانی ئه‌ورووپا ئاماده‌نین ئه‌و چه‌كدارانه وه‌ربگرنه‌وه و له وڵاته‌كانیاندا دادگاییان بكه‌ن.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات ژماره‌ی چه‌كداره بیانییه‌كان به 800 بۆ 900 چه‌كدار ناوده‌بات، له‌گه‌ڵ بوونی چوار هه‌زار ئه‌ندامی خێزانی ئه‌و چه‌كدارانه، کە سه‌ر به 47 وڵاتن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment