یەکێتی ئەورووپا 50 ملیۆن یورۆ بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یه‌كێتی ئه‌ورووپا 50 ملیۆن یورۆ ته‌رخان ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی ئاوه‌دانكردنه‌وه ‌و سه‌قامگیریی عێراق كه‌ له‌ میانه‌ی سه‌ردانێكی كۆمیساری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی موسڵ ڕاگه‌یه‌نرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌فدێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا پرۆژه‌كانی مۆسڵیان بۆ سه‌قامگیركردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ به‌سه‌ر كرده‌وه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وای باكووری عێراق له‌گه‌ڵ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی یارمه‌تیدانیش به‌ڵینی یارمه‌تی زیاتریان دا به‌ ته‌رخانكردنی بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ (56 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌ورووپاوه‌ بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی شوێنه‌ ویرانبووه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا و هه‌روه‌ها درێژه‌دان به‌ دابین كردنی یارمه‌تی مرۆیی و پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان.

وه‌فده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ كریستۆس ستایلیانداس، كۆمیساری ئه‌ورووپا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و یارمه‌تی مرۆیی، شاندی یاوه‌ری كه‌ بریتی بوون له‌ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لجیكا و وه‌زیری دارایی كه‌ به‌رپرسه له‌‌ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ساخته‌كاری له‌ باج و ئه‌لێكسانده‌ر دی كروو، وه‌زیری هاوكاری گه‌شه‌پێدان، و مارتا روداس، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی بۆ هه‌ماهه‌نگیی مرۆیی له‌ عێراق.

سه‌ره‌ڕای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش، ئاسه‌واره‌كانی هێشتاش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراق هه‌یه‌ و ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانیش پێویستیان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو و ژێرخان و خزمه‌ته‌كان هه‌یه.

1‌ ملیۆن و 800 هه‌زار عێراقی هێشتا هه‌ر له‌ ئاواره‌ییدان هه‌رچه‌نده‌ نزیكه‌ی زیاتر له‌ نیو ملیۆنیش هێشتا پێویستیان به‌ یارمه‌تیی مرۆیی هه‌یه‌ بۆ ساڵی 2019 كه‌ نیوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وایه‌. له‌مه‌ش زیاتر، 250 هه‌زار ئاواره‌ی سووری له‌ عێراقن و زۆربه‌شیان له ‌هه‌رێمی كوردستانن.

به‌گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌كانیش 5.5 ملیۆن پێویستیان به‌ یارمه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌یه‌ و 6.2 ملیۆن منداڵیش پێویستیان به‌ خزمه‌تی په‌روه‌رده‌ هه‌یه‌. خزمه‌تی په‌روه‌رده‌ش خراوه‌ته‌ ناو یارمه‌تییه‌ فراوانه‌كه‌ بۆ دابینكردنی خزمه‌تی فیزیكی و ته‌ندروستیی هزری و پشتگیری ده‌روونی و یارمه‌تیی پاراستن.

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52078

Your Comment

You are replying to: .
captcha