به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامی ئاکسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کاردانه‌وه‌ی به په‌سه‌ندکردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی ئه‌ندامێتیی تورکیا له کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا دا و گوتی: په‌سه‌ندکردنی ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی ئه‌ندامێتیی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌شنووسی ڕاپۆرتێک که یاسایی نییه به هیچ له‌ونێک قبووڵ ناکرێت. ڕاپۆرتی کۆتاییی 11 بۆ 14 یان 25 بۆ 28ی مارچی 2019 له کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئاراسته ده‌کرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئیدعا بێ‌بنه‌ماکان که له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوووه پیشانده‌ری هه‌ڵوێستی دوژمنکارانه و پێش داوه‌رییانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپایه دژ به تورکیا. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین گۆڕانکاری و پڕۆسه‌ی چاکسازییه‌کان بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ڕوون بکه‌ینه‌وه که هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له تورکیا دروستمان کردوووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌وڵانه، به ناڕه‌حه‌تییه‌وه ده‌ڕوانینه ئاراسته‌کردنی ئیدعای بێ‌بنه‌ما که به پشتیوانیی لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی تورکیاوه ئاماده ده‌کرێت. چاوه‌ڕوانین ڕاپۆرتی کۆتایی که له مانگی مارچدا له کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئاراسته ده‌کرێت به ئه‌نجامدانی چاکسازیی پێویست ڕاپۆرتێکی ڕاسته‌قینه، بێلایه‌ن و ورووژێنه‌رانه بێت و ئه‌گه‌ر ڕاپۆرتێکی به‌و شێوه‌یه بێت وڵاتی ئێمه ئاوڕی لێده‌داته‌وه.
ئاکسۆی له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به ئیراده‌ی به‌هێزی تورکیا کرد بۆ درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی ئه‌ندامێتی له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌نجامدانی چاکسازی جۆراوجۆر و ڕاشی‌گه‌یاند: ئێمه پێش له هه‌موو شتێک ئه‌و بابه‌ته‌مان به بۆنه‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌وێت چوونکه مافی ئه‌وان ژیان له به‌رزترین ئاستی ستاندارده. تورکیا نه‌ک هه‌ر به ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی ئه‌ندامێتی له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ڵکوو پێویستی به ئاسانکارییه‌کان له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌ندامێتییه‌که‌یه. ئه‌ندامێتیی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندیی تورکیادایه و هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ده‌بێت به‌و بۆنه‌وه داوا له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و یه‌کێتییه ده‌که‌ین پێبه‌ندی پڕۆسه‌ی ئه‌ندامێتیی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment