به‌غدا ده‌سه‌ڵاته‌کانى پارێزگارى که‌رکووکی سنووردار کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌میندارێتیى گشتیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ده‌سه‌ڵاته‌کانى پارێزگارى که‌رکووک و بریکاره‌که‌ى سنووردار ده‌کات و سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراوانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ستن به‌ گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یێک که‌ له‌لایه‌ن ئه‌مینداریه‌تیى گشتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ ده‌رکراوه‌ هاتوووه‌: ده‌سه‌ڵاته‌کانی ڕاکان سه‌عید جبووری پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت سنووردار ده‌کرێت و له‌ ڕێنماییێکدا هه‌موو ئه‌و نووسراوانه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ که‌ ئیمزاى پارێزگار یان بریکارى پارێزگارى که‌رکووکیان له‌سه‌ره‌ و په‌یوه‌ستن به‌ گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان، ئاسن، سكراب و كاری كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان.

له‌و ڕێنماییه‌دا که‌ به‌روارى 29-1-2019 ده‌رچوووه‌ ده‌بێت له‌و به‌رواره‌وه‌ به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له‌ ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ركراوه‌ کاره‌کان جێبه‌جێ بکرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ "ئه‌رکی دیوانی پارێزگا بریتییه‌ له‌ ئاسانكاری كردنی كاره‌كان له‌و بابه‌تانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاردان، یان بۆ مه‌به‌ستی هاوئاهه‌نگی یان ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێز و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌و كارانه‌ی تایبه‌تن به‌ كاری پارێزگا، به‌دیاریكراوی ئه‌وانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگاردان. جگه‌ له‌وه‌ پشت به‌ هیچ نووسراوێک نابه‌سترێت كه‌ پێویستی به‌ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مینداریه‌تی گشتی یان وه‌زیری تایبه‌ت هه‌بێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52070

Your Comment

You are replying to: .
captcha