به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه ڕای‌گه‌یاند که ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی شوباتی 2019 محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ جنین هنیس پلاسچارت نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی یارمه‌تیی UN له عێراق (UNAMI) کۆ بوووه‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه که هه‌ردوولا گرینگ‌ترین گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی عێراق، هه‌وڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ پشتیوانی له‌و وڵاته و هاوکارییه دوو لایه‌نه‌کان له بواری پاککردنه‌وه‌ی خاکی عێراق له مینیان خستۆته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌کانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته دا سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌وان پێکهێنانی "لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی" و گوتیشی: هه‌ماهه‌نگی و سازان له نێوان سیاسه‌توانان و ده‌وڵه‌تدا هه‌یه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که.
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ کاروباری عێراق باسی له کاتی ده‌ست پێکردنی چالاکییه‌کانی ده‌سته‌ی یارمه‌تیی UN و ئه‌نجامی دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له‌وان ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی ئه‌و وڵاته کرد و ستایشی توانای دانیشتوووانی شاری مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وای کرد بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی داگیرکردنی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن چه‌کدارانی گرووپی داعشه‌وه.
ناوبراو له کۆتاییدا گوتیشی: ئا‌نتۆنیۆ گوترێس ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان گرنگی به کاروباری عێراق ده‌دات و ده‌یه‌وێت سه‌ردانی شاری به‌غدا پێته‌ختی ئه‌و وڵاته بکات.
سه‌رچاوه: به‌غدا ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment