به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی کوردی سووریا ڕایان‌گه‌یاندوووه که له ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعش له سووریا زیاتر له 800 چه‌کداری ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌یان ده‌ستگیر کردوووه و نزیک به 5 هه‌زار ژن و منداڵی ئه‌و چه‌کدارانه‌ش له که‌مپه‌کانی ژێر چاوێریی هێزی سووریای دیموکراتدان.
کوردی سووریا داوای له وڵاتانی جیهان کردوووه که زۆربه‌ی چه‌کداره داعشییه بیانییه‌کان بۆ وڵاتی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه به‌ڵام تاکوو ئێستا هیچ وڵاتێک به شێوه‌ی جیدی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ستگیرکراوی داعش له‌لایه‌ن کوردی سووریاوه ڕانه‌گه‌یاندوووه.
یه‌کێک له چه‌کداره داعشییه‌کان که هاووڵاتیی ئه‌مریکا بوووه و به شێوه‌ی خۆبه‌خشانه له ساڵی 2014وه ته‌ڤلی داعش بوو، هودا موسه‌نایه که پاش پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری له ناو داعش کوڕێکی بوو به‌ڵام به‌رپرسانی باڵای واشنتۆن ئه‌مریکی بوونی ناوبراو ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و به هیچ له‌ونێک گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ئه‌مریکا قبووڵ ناکه‌ن.
شه‌وی ڕابردوو مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌یێکدا به فه‌رمی ڕایگه‌یاندبوو که هودا موسه‌نا هاووڵاتیی ئه‌مریکا نییه و ھیچ به‌ڵگه‌یێکی یاسایی نییه بۆیه مافی ئه‌وه‌ی نییه بێته ئه‌مریکا.
شه‌وی ڕابردوو 20ی شوباتی 2019 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاش له ڕێگای توویتێکه‌وه پشتیوانی له بڕیاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته کرد و ڕای‌گه‌یاند که ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه ده‌رکراوه و فه‌رمانی به وه‌زیری ده‌ره‌وه کردوووه که ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی هودا موسه‌نا بۆ ئه‌مریکا بکات.
به‌ڵام به‌و شێوه‌یه که میدیاکانی ئه‌مریکا نووسیویانه حه‌سه‌ن شیبلی پارێزه‌ری هودا موسه‌نا ڕای‌گه‌یاندوووه که ناوبراو هاووڵاتیی ئه‌مریکایه و وه‌ک تێکڕای ئه‌مریکییه‌کان یاسای پێشێل کردوووه هه‌ر بۆیه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ وڵاته‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه. هودا موسه‌نا له نامه‌یێک که بۆ پارێزه‌ره‌که‌ی خۆی ناردوویه‌تی ته‌ڤل‌بوون به داعشی به هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره وه‌سف کردوووه و ڕای‌گه‌یاندوووه که لێکه‌وته‌کانی ئه‌و کاره قبووڵ ده‌کات به‌ڵام ئه‌مریکا ڕێگه به کوڕه‌که‌ی بدات که ژیانێکی ئازادانه‌ی له‌و وڵاته هه‌بێت.
هودا موسه‌نا پاش شه‌ڕی ئه‌مدواییه‌ی هێزی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ داعش له ناوچه‌ی باغوز له ڕۆژهه‌ڵاتی باکووری سووریا ده‌ستگیر کرا و ئێستاکه له گرتووخانه‌ی هه‌سه‌ده‌دایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment