به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهاد ته‌جه‌ری نوێنه‌ری قه‌سر شیرین، سه‌رپێڵ زه‌هاو و گیلانغه‌رب له په‌رله‌مانی ئێران ڕایده‌گه‌یێنێت: هاتنە ژووەروەی تانکه‌ره‌کانی سووته‌مه‌نی بۆ ناو ئێران به بۆنه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ڕاگیرابوو که به ڕاگۆڕینه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان له سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی شوباتی 2019وه ئاڵوگۆڕی بازرگانیی سووته‌مه‌نی له دەروازەی فه‌رمیی په‌روێزخانه‌وه ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی سووته‌مه‌نی داواکارییێکی ڕه‌وای خه‌ڵک بوو که به ڕاگۆڕینه‌وه و به‌دواداچوون و گفتوگۆی به‌رپرسان و پارێزگاری کرماشان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی ئه‌و بابه‌ته یەکلا کرایەوە.
ته‌جه‌ری ڕاشیگه‌یاند: ڕۆژانه به شێوه‌ی مامناوه‌ند 500 تانکه‌ری سووته‌مه‌نیی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه دێته ئێران و بەرهەمی نەوتیی هەرێمی کوردستان دەگەیێننە بەندەرەکانی ئێران و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌شه‌ی سنوور و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی سووته‌مه‌نی، هاورده و هه‌نارده به مه‌به‌ستی پێشخستنی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی و باشترکردنی بژێوی ژیان و داهاتی سنوورنشینەکان، جێگیرکردنی ئاسایشی سه‌قامگیر و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار گرینگ‌ترین ئامانجن که تێکڕای به‌رپرسان هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه چڕ ده‌که‌نه‌وه.
شایانی باسه؛ ڕۆژانه به شێوه‌ی مامناوه‌ند 800 لۆری له سنووری په‌روێزخان و 500 لۆری له سنووری خه‌سره‌وی شتومه‌کی هه‌نارده‌کراوی ئێران بۆ عێراق ده‌گوازنه‌وه.
دەروازەی سنووری په‌روێزخان گه‌وره‌ترین مه‌رزی هه‌نارده‌ی نانه‌وتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراقە که به شێوه‌ی مامناوه‌ند هه‌موو ساڵێک نزیکه‌ی 54 له‌سه‌دی کۆی گشتیی هه‌نارده‌ی نانه‌وتیی ئێران بۆ عێراق له ڕێگای ئه‌و سنووره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment