بارزانی و شاندێکی ئه‌مریکا ئاینده‌ی کوردی سووریا تاوتوێ ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێرده‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش کۆ بوونه‌وه‌ و گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و ئاینده‌ی کوردی ئه‌و وڵاته‌یان خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 20ی شوباتی 2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی کرد له‌ جێمز جێفرى نوێنه‌ری نوێى سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش و جۆڵ ڕایبێرن جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت و ئه‌ندامانی تیمی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ سووریا.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ و نوێنه‌ری نوێى سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕ دژی داعش ڕایگه‌یاندوووه‌ که‌ سه‌رباری بوونی ته‌حه‌ددیات و هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركه‌وتووترین ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

جێمز جێفرى ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ که‌ تێكشكاندنی تیرۆر و به‌دیهێنانی سه‌قامگیری ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها له‌ دیداره‌که‌دا له‌باره‌ی بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاته‌ سیاسی و مه‌یدانییه‌كان و نیگه‌رانی و پێشنیاره‌كان له‌مه‌ڕ ئاینده‌ی كورد له‌ سووریا گفتوگۆى له‌سه‌ر کراوه‌ و پێویستیى هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا به‌ مه‌به‌ستی دابین كردنی سه‌قامگیری و ڕێگه‌گرتن له‌ شه‌ڕ و كاولكاری و ئازار و نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لی كورد له‌ سووریا جه‌ختى له ‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ و ئه‌وه‌ دووپات كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامی زۆر ئیجابی له‌ تێكشكاندن و پاشه‌كشه‌كردن به‌ تیرۆر لێ كه‌وتوووه‌ته‌وه‌.

به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم ته‌وه‌ری دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52055

Your Comment

You are replying to: .
captcha