ئیره‌ج مه‌سجدی: سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە گرینگە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سروور باررزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له ‌عێراق تاوتوێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن.

به‌پێی هەواڵی کوردپرێس: ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠-٢-٢٠١٩ مه‌سروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، وێڕای تیشک خستە سەر پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوو لایەنەکە و ئاڵوێرکردنی مامەڵەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژە بە دوا هەنگاوەکانی هەڵبژاردن و پێکهێنانی دامەزراوە ره‌سمییه‌كانی هەرێمی کوردستان درا و جەخت لە بایەخی پەلە کردن لەو هەنگاوە دیمۆکراسیانە لە نێوان لایەنەکان کرایەوە.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، تیشکی خستە سەر میکانیزمی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دووپاتی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند: "لە داهاتودا ئەو پەیوەندییانە بەهێزتر دەکەین و سەقامگیریی هەرێم کوردستان بۆ ئێمە گرنگە.

پەرەسەندنی رەوشی ناوچەکە بەگشتی و ئاسایی کردنەوە و ئاوەدان کردنەوەی رەوشی ناوچە ئاڵۆزەکانی عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52054

Your Comment

You are replying to: .
captcha