بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە ماڵپەڕی سبەی ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هەریەکە لە چیای مەتین و گۆندەکانی سیگێر و کوهرێزى ناوچەی نێروەیان بۆردوومان کرد.
تائێستا هیچ ئاماژەیێک نییە بۆئەوەى بۆردوومانەکان زیانی گیانیان لێکەوتبێتەوە، بەڵام زیانى ماددی بە ناوچەکە گەیاندووە و دووبارە ترس و دڵەڕاوکێکى لاى خەڵکى سنوورەکە درووست کردوە.
سوپای توركیا ناوبه‌ناو بهنیانووی لێدان له بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردوومان ده‌كات و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچه سنوورییانه بێ‌ماڵ و حاڵ بوون و زیانێكی ماددی زۆریش به‌ر سامانی كشتوكاڵ كه‌وتووه له‌و ناوچانه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment