به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا نیگه‌رانیی کوردی ئه‌و وڵاته‌ی به‌دواوه بوو چوونکه ده‌ترسن تورکیا پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا ناوچه‌ی کوردنشینی سووریا داگیر بکات.
به‌ڵام به‌دران چیا کورد ڕاوێژکاری باڵای ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریایه به هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندوووه: پێده‌چێت ئه‌مریکا ئاگاداری لێکه‌وته‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا بێت. که‌واته، به بۆچوونی ئێمه کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ماوه‌یێکی زۆر ده‌خایێنێت و هێزه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان و نزیک سنووری سووریا ده‌مێنن.
ناوبراو گوتیشی: هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان و له نزیک ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا بۆته بابه‌تێکی ستراتێژیک و ڕێخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ ده‌ستێوه‌ردان هێزی ئاسمانیی ئه‌مریکا له کاتی پێویستدا هه‌ر بۆیه ناوچه‌ی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ژێر نفووزی ئه‌مریکادایه و به بۆچوونی ئێمه ئه‌وه به‌رنامه‌یێک له‌لایه‌ن ئه‌مریکایه.
به‌دران چیا کورد جه‌ختی کرده‌وه: پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر پاشماوه‌کانی داعش له به‌شێکی بچووک له خاکی سووریا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، ستراتێژی، ئامانج و ئه‌و ناوچانه ئاشکراتر ده‌بێت که هێزه‌کانی ئه‌مریکای تێدایه.
ئه‌و به‌رپرسه کورده‌ی سووریا له‌باره‌ی هۆکاری دژایه‌تیی کورد له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا گوتیشی: ئه‌و کاره دروست‌بوونی بۆشاییی ده‌سه‌ڵات و هاتنی به‌لێشاوی دووباره‌ی تیرۆریستان بۆ سووریای به‌دواوه ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment