به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مریکا که ڕۆژی هه‌ینی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاوه واژۆ کرا، گواستنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 بۆ تورکیا به‌ستراوه به ئاراسته‌کردنی ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زاره‌تخانه‌کانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیا و لێکه‌وته‌کانی ئه‌و بابه‌ته.
ئه‌م هه‌فته‌یه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕای‌گه‌یاند که کڕینی سیسته‌می S-400ی ڕووسی یه‌کلا بۆته‌وه و ئه‌مساڵی زایینی ده‌گوازرێته‌وه بۆ تورکیا.
پێنتاگۆن له مانگی نۆڤێمبێری ڕابردوودا ڕاپۆرتێکی له‌وباره‌وه پێشکه‌ش به کۆنگرێس کرد و کۆنگره‌ش دوو وه‌زاره‌تخانه‌ی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یێکی باش دابڕێژن بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر تورکیا له ئه‌گه‌ری پێداگریی ئه‌نقه‌ره بۆ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسی.
کۆنگرێس داوای له‌و دوو وه‌زاره‌تخانه کردوووه که ڕاپۆرته‌که‌یان له‌سه‌ر کاره‌کانی تورکیا بۆ کڕینی چه‌ک له وڵاتانی گه‌مارۆدراوی ئه‌مریکا له‌وان ڕووسیا تاکوو 1ی نۆڤێمبێری 2019 ئاراسته بکه‌ن.
به‌پێی پڕۆژه‌یاسای بودجه که له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه واژۆ کراوه، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا تاکوو سه‌ره‌تای مانگی نۆڤێمبێری 2019 بڕیار له‌سه‌ر فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 و گواستنه‌وه‌ی بۆ تورکیا ده‌دات.
تورکیا ده‌یه‌وێت 100 فڕۆکه‌ی F-35 له ئه‌مریکا بکڕێت و تاوه‌کوو ئێستا چه‌ندین فڕۆکه له‌و جۆره‌ی له ئه‌مریکا وه‌رگرتوووه.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئه‌حوال نووسیی: به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه، فرۆشتنی چه‌ک به تیمی پاسه‌وانیی ئه‌ردۆغان قه‌ده‌غه ده‌کرێت تا ئه‌و کاته‌ی که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر دادگه‌یی کردنی ئه‌ندامانی تیمی پاسه‌وانیی هاوڕێی ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌ی ناوبراو بۆ ئه‌مریکا له ساڵی 2017 ئاراسته‌ی کۆنگرێس بکات.
تیمی پاسه‌وانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌که‌ی ناوبراو بۆ ئه‌مریکا له مانگی مه‌ی 2017دا هێرشیان کرده سه‌ر ناڕازییانی کورد له واشنتۆن که برینداربوونی ژماره‌یێک له ناڕازییانی لێکه‌وته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment