کوردپرێس:
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له نامه‌كه‌یدا ئاماژە بە بارودۆخێکی مەترسیدار لە تورکیا دەکات و مانگرتنەکەی لەیلا گۆڤەن بە بیر دەهێنێتەوە کە ئەمڕۆ 104 ڕۆژی ڕەبەقە لە مانگرتندایە و جگە لەوەش چەندین کەسی دیکە لە دەرەوەی زیندان مانیان لە خواردن گرتووە.
ده‌قی نامه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش:
دۆستانی هێژای په‌رله‌مانتارم،
ده‌مه‌وێت سه‌رنجتان ڕابكێشم بۆ سه‌ر بارودۆخێكی مه‌ترسیدار له توركیا.
هاوڕێی به‌رێزی په‌رله‌مانتارم له‌یلا گیوڤه‌ن كه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی توركیایه، تا كاتی نووسینه‌ی ئه‌م نامه‌یه ١٠٤ ڕۆژه له مانگرتندایه. له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، له زیندانه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ش نزیكه‌ی ٣٢٠ كه‌س له مانگرتندان.
تاكه‌داواكاریی هه‌ڤاڵانی مانگرتووم كه له چاوه‌ڕوانی مردندان، كۆتایی هێنانه به گۆشه‌گیركردنی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یێک بۆ سه‌روه‌ریی قانوون، كه‌شوهه‌وای ئاشتی و گفتوگۆ له توركیا.
ئه‌م داواكارییه مافدار، حقووقی و ڕه‌وایه داواكارییێكی ڕاسته‌قینه‌یه كه هه‌م له توركیا، هه‌م له سووریا هه‌میش له ئه‌ورووپا ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیری پته‌و ده‌كات.
«له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێوه ئه‌م هاواره ده‌بیستن»
هه‌ڤاڵانم كه له مانگرتن له خواردندان، ڕۆژ به ڕۆژ نزیكتر ده‌بنه‌وه له مردن. حكوومه‌ت چاوپۆشی له‌م بابه‌ته گرینگه ده‌كات. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی و جددی­بوونی بابه‌تەکە زیاتر ده‌كات. سه‌دان مرۆڤ له ڕێی ئاشتی و دیموكراتیدا خۆیان ڕووبه‌ڕووی مردن كردووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه. ملیۆنان مرۆڤیش پشتگریییان ده‌كه‌ن. من پێم وایه ئێوه ئه‌م هاواره ده‌بیستن. له دڵه‌وه باوه‌رم وایه كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ببێته ڕۆژی ڕای گشتی و كۆتایی به مانگرتنه‌كان بهێنرێت و ده‌موده‌ست وه‌ڵامی داواكارییه ڕه‌واكانی مانگرتووان بدرێته‌وه، ئێوه هه‌ر شتێك له ده‌ستان بێت به گوێره‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی خۆتان ده‌بنه هاریكار.
به‌م نامه‌یه كه له ڕێی پارێزه‌ران و پارته‌كه‌مه‌وه ده‌یگه‌یه‌نمه ئێوه، له‌م زیندانه‌وه كه لێی ده‌مێنمه‌وه سڵاوی گه‌رمتان بۆ ده‌نێرم، هیوادارم له ڕۆژانی خۆشدا یه‌كتر ببینین.
Your Comment