په‌رله‌مانی عێراق هۆشداری له‌سه‌ر زیادبوونی ڕفاندنی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ڕفاندنی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن چه‌کدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ زیادی کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19-2-2019 حه‌سه‌ن که‌عبی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: جارێکی دیکه‌ چه‌کدارانی داعش له‌ سووریاوه‌ دزه‌یان کردوووه‌ته‌ ناو خاکی عێراق.

هه‌روه‌ک له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌: دیارده‌ی ڕفاندنی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ زیادی کردوووه‌ و داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و سوپای عێراق کردوووه‌ به‌ زووترین کات پلانی ڕزگارکردنی رفێندراوه‌کان و ده‌ستگیرکردنی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش دابڕێژن.

شایانی باسه‌؛ پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق (2014- 2018) له‌ مانگی 12ی 2017دا کۆتایی پێهێنانی داعشی له‌ عێراق ڕاگه‌یاند به‌ڵام چه‌کدارانی ئه‌و ڕێکخراوه‌ به‌رده‌وام له‌ به‌غدا و پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق کرده‌ی تیرۆریستی، ڕفاندن، کوشتن و ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52017

Your Comment

You are replying to: .
captcha