کوردی سووریا جەخت لە جێگیر کردنی هێزی نێونەتەوەیی لە سنووری سووریا و تورکیا دەکەن

بەشی جیهان- سەرکردە کوردەکانی سووریا دەڵێن دەبێت بە جێگیر کردنی چاودێرانی نێونەتەوەیی لە سنووری نێوان سووریا و تورکیا، ڕێگری لە هێرشی گریمانەکراوی ئەنقەرە بۆ سەر کوردەکانی سووریا بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردانی سووریا کە نزیک لە یەک لەسەر چواری خاکی سووریایان بەدەستۆیە لەو باوڕەدان پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، تورکیا هێرش دەکاتە سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی ئەوان و وەکوو ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا داگیری دەکات.

سەرکردە کوردەکانی سووریا کە بێ هیوا بوونە لە ڕاگرتنی 2000 هێزی سەربازیی ئەمریکی لە سووریا و هەروەها بێ هیوان لە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق، داوایان لە وڵاتانی جیهان بەتایبەت وڵاتانی ئەورووپی کردووە بە جێگیر کردنی هێزی نێونەتەوەیی لە نێوان سنووری تورکیا و سووریا ڕێگری بکەن لەهێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک، باڵی سیاسی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک داوا دەکات هێزە نێونەتەوەییەکان لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا جێگیر ببن.

ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ گاردیەنی بەریتانیا دەڵێت ئەگەر تورکیا هێرشمان بکاتە سەر ئێمە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە بەرپرسی کارەساتی مرۆیی دەزانین کە لە ناوچە کوردنشینەکاندا ڕوودەدات.

ئیلهام ئەحمەد دەیشڵێت ئەگەر هاوپەیمانان بەفرایای کوردەکانەوە نەگەن بۆ هەمیشە ڕێز و حورمەتی خۆیان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا لەدەست دەدەن و چیدی کەس متمانەیان پێناکات.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک داوا دەکات هێزە نێونەتەوەییەکان ناوچەی ئارام لە نێوان تورکیا و سووریا پێبێنن و باشتر وایە کە ئەو هێزانە لە وڵاتانی بێلایەن پێکبێن و نەتەوە یەکگرتووەکانیش چاودێریی ناوچەکە بکات.

ناوبراو لەبارەی دوورنواڕی دانووستانی کورد لەگەڵ دیمەشق وتی دیمەشق مەیلی زۆری بۆ گفتوگۆی سازێنەر لەبارەی داهاتووی سووریا هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52011

Your Comment

You are replying to: .
captcha