سه‌زای ته‌مه‌لی: هه‌ده‌په کاندیدی له‌ ئه‌نتالیا، مێرسین و حاتای نابێت

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ ستراتێژییه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019 له‌ تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت: هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌نتالیا، مێرسین و خه‌تای کاندیدی نابێت و هێشتاکه‌ ناساندنی کاندید بۆ ئه‌نقه‌ره‌ نادیاره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ ستراتێژییه‌کانی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ هه‌ندێک بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا کاندیدمان نابێت. هه‌روا که‌ پێشتر ڕامان‌گه‌یاندوووه‌ له‌ هه‌ندێک بازنه‌ وه‌ک ئه‌سته‌نبۆڵ، ئیزمیر و ئادانا کاندیدمان نابێت، له‌ هه‌ندێک بازنه‌ی دیکه‌ش وا ده‌که‌ین و به‌ هاوکاریی هه‌ڤاڵانمان دیراسه‌ی ده‌که‌ین که‌ له‌ کام پارێزگا کاندید نه‌ناسێنین. هه‌ندێک پارێزگای دیکه‌ش هه‌یه‌ که‌ بۆیان کاندید هه‌ڵنابژێرین وه‌ک ئه‌نتالیا، مێرسین و حاتای. ئه‌نقه‌ره‌ش هه‌یه‌ به‌ڵام هێشتاکه ناساندنی کاندید بۆ ئه‌نقه‌ره‌ نادیاره‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: چاوه‌ڕوانییه‌کانی ڕای گشتی له‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاندیدێک بۆ ئه‌و بازنه‌ هه‌ڵبژاردنه‌ بناسێنین. داواکارییێکی زۆر ئاراسته‌ی پێکهاته‌ی حیزبی دیموکراتی گه‌لان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ کراوه‌ که‌ له‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نقه‌ره‌ کاندیدێک نه‌ناسێنن. نامانه‌وێت ئه‌و داواکارییه‌ له‌به‌رچاو نه‌گرین چوونکه‌ ئه‌مانه‌ بڕیارگه‌لێکن که‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان ده‌بێت. داوامان له‌ هه‌ڤاڵانمان کردوووه‌ که‌ به‌ وردبینییه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌و داواکارییانه‌ که‌ له‌ ئێمه‌ کراوه‌ زیاتر له‌سه‌ر نه‌ناساندنی کاندیده‌ واتا ده‌توانین له‌ ئه‌نقه‌ره‌ش کاندیدمان نه‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52010

Your Comment

You are replying to: .
captcha