ئه‌ندامی یه‌کێتی: ڕێککه‌وتنی نێوان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان به‌ قۆناغێکی نوێدا تێده‌په‌ڕێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: ڕێککه‌وتنی نێوان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌ جێناکۆکه‌کان له‌وان بابه‌تی که‌رکووک به‌ قۆناغێکی نوێدا تێده‌په‌ڕێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیستوون عادل به‌ هه‌واڵده‌ریی نه‌ته‌وه‌یی عێراق (نینا)ی ڕاگه‌یاندوووه‌: ڕێککه‌وتنی دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کاندیدکردنی که‌سێک بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد و چاره‌سه‌رکردنی پرسی که‌رکووک قۆناغێکی نوێ تێده‌په‌ڕێنێت.

ناوبراو وتیشی: بابه‌تی که‌رکووک، بابه‌تێکی گرینگ بۆ تێکڕای کورده‌کانه‌ و تایبه‌ت به‌ یه‌ک حیزب یان لایه‌نێکی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان نابێت و ده‌بێ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ ڕێگای ڕێککه‌وتنی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ چاره‌سه‌ر بکرێت.

بیستوون عادل گوتیشی: پۆستی پارێزگاری که‌رکووک پشکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه‌ هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێک له‌لایه‌ن حیزب یان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ خه‌سار له‌ ڕێککه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌کێتی ده‌دات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52006

Your Comment

You are replying to: .
captcha