بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک داوای لە هاوپەیمانان کردووە 1000 تا 1500 هێز لە سووریا جێگیر بکەن، ئەوەش بەمەبەستی هاوکاری کردنی کوردەکان لە شەڕی دژ بە داعش.
هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ئێستادا 2400 هێزی سەربازییان لە سووریا هەیە کە بریتین لە 2000 هێزی تایبەتی ئەمریکا و 400 هێزی بەریتانی و فەڕەنسی.
مەزڵووم کۆبانی بە ڕۆیتێرزی وتووە کوردەکان پێویستیان بە پشتگیریی ئاسمانی و بوونی وشکێنیی هێزی بیانی هەیە. ئەمەش لە حاڵێکدا کە ئەمریکا جەخت لە کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا دەکات.
ئەمریکا پێشنیاری بە وڵاتانی ئەورووپی کردووە 1500 هێز ڕەوانەی باکووری سووریا بکەن تا ڕێگری بکەن هەمبەر ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment