کوردپرێس:
مستەفا حاجی یۆسف بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بەرگری کردن لە هاووڵاتییانی ئیدلیب لە لێدوانێکدا لە باریە تەقینەوەکانەوە وتی: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی خۆکوژی جیاجیا لە جادەی "کسوور"ی شاری ئیدلیب ڕووی دا کە یەکێکە لە جادە قەرەباڵغەکانی ئیدلیب و ناوچەکەش بە دەست ئوپوزسیۆنی سووریاوەیە و لەو دوو تەقینەوەیەشدا 9 کەس گیانیان لە دەست دا و لانی کەم 37 کەسی دیکەش بریندار بوون.
مستەفا حاجی یۆسف ئەوەشی زیاد کرد لە تەقینەوەکاندا 3 ئەندامی ئەنجومەنی بەرگری کردن لە هاووڵاتییانی ئیدلیب گیانی خۆیان لە دەست داوە.
Your Comment