کوردپرێس:
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 18ی شوباتی 2019 له‌نێو په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ئه‌نجام درا، كه‌تیایدا ڤالا فه‌رید، له‌فراكسیۆنی پارتی وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی به هه‌مان شێوه له فراكسیۆنی پارتی به‌جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چی به سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردران هه‌ڵبژێردرا.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی هه‌میشه‌ییی ئه‌م خوله‌ش هه‌ڵده‌بژێردرێت، پارتی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كات.
ڕێژەی دەنگەکان بەم شێوەیە بوون:
سەرۆکی پەرلەمان:
ڤالا فه‌رید لە پشکی پارتی: 62 ده‌نگ
سیپان ئامێدی له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ 8 ده‌نگ
جێگری سەرۆکی پەرلەمان:
هێمن هه‌ورامی 68 ده‌نگ
كاوه عه‌بدولقادر له‌نه‌وه‌ی نوێ 8 ده‌نگ
سکرتێری پەرلەمان کە دواتر ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان:
مونا قه‌هوه‌چی لە فراکسیۆنی تورکمانی 64 ده‌نگ
مژده مه‌حموود 8 ده‌نگ
به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ئه‌و حزبه نه‌یتوانی پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت، به‌ڵام بڕیاره پاش ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی و واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی سیاسی، یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت.
دوای چەند کاژێرێک لە دواخستنی کۆبوونەوەکە، سەرەنجام پەرلەمانی کوردستان لە کاژێر 15:00 بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆ بووەوە. جگە لە فراکسیۆنی یەکێتی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد. بەڵام دواتر فراکسیۆنی یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیش دانیشتنەکەیان جێهێشت. هێمن هەورامی رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئیستحقاقی یەکێتییە و لە نەبوونی ئەوان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بەشێوەی کاتی بەربژێریان بۆ پۆستەکە دەبێت و هەرکات یەکێتی گەڕانەوە، ئەوکاتە پۆستەکەیان رادەست دەکەنەوە.
Your Comment