کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان دوا خرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی یه‌که‌م دانیشتنى په‌رله‌مانی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی 4 کاتژمێر دوا خراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێڤینگ هروری سه‌رۆکی یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتی: ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ وابڕیاربوو كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (18ى شوباتی 2019) بکرێت دوا خرا بۆ کاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ.

هروری زیادی کرد: بڕیاردان له‌سه‌ر دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فراکسیۆنی لایه‌نه‌کان ئه‌نجام دراوه‌.

پێشتریش ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان باسی له‌ هه‌وڵه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ کردبوو بۆ دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان.

ڕۆژی (30ی ئه‌یلوولی 2018) هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونى زیاتر له‌ چوار مانگ هێشتا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51993

Your Comment

You are replying to: .
captcha