نوسره‌تی به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه: ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵان ته‌نها ڕێکخراوه‌یێکه که په‌یوه‌ندییێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر کار و چالاکییه هونه‌ری و فه‌رهه‌نگییه‌کان هه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: که‌وسه‌ر قاره‌مانی منداڵێکی ته‌مه‌ن 13 ساڵی مه‌هابادی که ئه‌ندامی ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵانی ژماره 2 له به‌شی نیگارکێشییه توانیی میداڵیای زێو و دیپلۆمی شانازیی ئه‌و کێبه‌رکێیانه وه‌ده‌ست بێنێت.
ناوبراو گوتیشی: کێبه‌رکێی نێوده‌وڵه‌تیی نیگارکێشیی "بنسکا" له ساڵی 2017 له وڵاتی بولگاریا به‌ڕێوه چوو و ته‌وه‌ری کێبه‌رکێکان له‌سه‌ر نیگارکێشیی ئازاد بوو.
شایانی باسه که به بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازیی کێبه‌رکێی نیگارکێشیی بنسکای بولگاریا 58 به‌رهه‌می ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵان ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندی بڕیاردانی ئه‌و کێبه‌رکییه کرا که که‌وسه‌ر قه‌هره‌مانی له مه‌هاباد میداڵیای زێو و دیپلۆمی شانازی، مه‌ریه‌م مه‌ولوودی ته‌مه‌ن 8 ساڵ له ناوه‌ندی ژماره 3ی ورمێ و سه‌نا سروش ته‌مه‌ن 13 ساڵ له ناوه‌ندی میاندواویش دیپلۆمای شانازیی ئه‌و کێبه‌رکێیانه‌یان مسۆگه‌ر کرد.
بانگه‌وازی ئه‌و کێبه‌رکێیه له ساڵی 2017 بڵاو کرایه‌وه و له فێبریوێری 2019دا ناوی براوه‌کان بڵاو کرایه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment