به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌مال ئۆزقههرهمان توێژه‌ری زانکۆی که‌مبریجی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که هه‌م ئه‌مریکا بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ئامانجه‌کانی له سووریا پێویستی به کورد هه‌یه و هه‌م کوردیش ئێستاکه هاوپه‌یمانێکی جگه له ئه‌مریکا نییه هه‌ر بۆیه به‌رژه‌وه‌ندیی کورده‌کان و ئه‌مریکا به‌یه‌که‌وه به‌ستراوه.
ئه‌و کارناسه ئاماژه به‌وه ده‌کات که کورد به‌ستێنی ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا له سووریای ڕه‌خساند و ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به کشانه‌وه‌ی پێشوه‌ختی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا له‌ناو ده‌چێت هه‌ر بۆیه پێی وایه که ئه‌و وڵاته پێویستی به هاوکاریی کورد هه‌یه.
ئۆزقههرهمان گوتیشی: ئه‌مریکا جگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سووریا هه‌ندێک ئامانجی دیکه‌ش پێوشوێنگری ده‌کات و پێی وایه که ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌و ئامانجانه جگه له درێژه‌دان به پشتیوانی له کورد مومکین نابێت که ئێستا یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌و کارناسه له کۆتاییدا پرسیار ده‌کات که ئایا ئه‌مریکا هێزه‌کانی خۆی له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ده‌کشێنێته‌وه و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "نا."
ناوبراو پێی وایه که به‌جێهێشتنی کوردی سووریا و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا به مانای له‌ناوچوونی کوردی سووریا ده‌بێت و ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ژیئۆپۆلۆتیک و ژئیۆئهمنیی واشنتۆن نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment