به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاندێکی فه‌رمانگه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌نگال به سه‌رۆکایه‌تیی حه‌سه‌ن حاجی سه‌ردانی باکووری سووریای کرد و له ناوه‌ندی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له عه‌ین عیسا هه‌ڵکه‌وتوو له کانتۆنی گرێ سپی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باکووری سووریا گفتوگۆی کرد.
ئه‌و شانده پیرۆزبایی له سوپای سووریای دیموکرات کرد به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی که له به‌رانبه‌ر گرووپی تیرۆریستیی داعشدا وه‌ستیان هێناوه و ده‌ستخۆشیشیان له‌وان کرد به بۆنه‌ی ڕزگارکردنی 600 هاووڵاتیی ئێزدی له ژێر ده‌ستی داعش.
له دیداره‌که‌دا شانده‌که‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شنگال جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که شنگال گه‌مارۆ دراوه و جگه له‌و ڕێڕه‌وه‌ی که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له شه‌نگال دروستیان کردوووه هیچ ڕێگایێکی دیکه‌یان بۆ ده‌ربازبوون نییه و داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکووری سووریا کرد که پشتیوانی له خه‌ڵکی شنگال بکات. هه‌روه‌ها بۆ ناسینه‌وه و دیاریکردنی شوێنی ئێزدییه دیله‌کانی ده‌ستی داعش هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هاوکارییه‌کانیان کرده‌وه.
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاماده‌ییی خۆیشی بۆ پشتیوانیی مادی و مه‌عنه‌وی له گه‌لی سته‌ملێکراوی شنگال ده‌ربڕی.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment