به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان کۆتایی هات و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاوتوێی ڕاسپارده‌کانی جڤاتی گشتی کرا و دوای گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی شاندی هه‌ردوولا له کۆبوونه‌وه‌کانی ڕابردوودا گه‌ڵاڵه‌یان کردبوو، به کۆمه‌ڵێک سه‌رنج و تێبینییه‌وه که ئاڕاسته‌ی شاندی دانووستانکاری گۆڕان کرا، ڕێککه‌وتنه‌که په‌سه‌ند کرا.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی شوباتی 2019 ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان پارتی و گۆڕان به شێوه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌رپرسان و سه‌رکرده‌کانی هه‌ر دوو حیزبه‌وه واژۆ بکرێت.
پێشتریش ئه‌ندامێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاندبوو که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی 12 له‌سه‌دی پۆسته‌کانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ڕێککه‌وتنی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ندێک ناڕه‌زاییی نێوخۆیی له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دواوه بوو و که‌نعان ئیسماعیل ئه‌ندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕان له‌و حیزبه کشایه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment