جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە زیانی خەڵکی هەرێمە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئەگەر هەرێم پابەندی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق نەبێت زیانی گەورە بەر خەڵکی هەرێم دەکەوێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چاوپیکەوتنێکیدا لەگەڵ شارپرێس، کاوە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لە دەرئەنجامەکانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کرد و رایگەیاند: لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە، حکوومەتی هەرێم هیچ بژاردەیەکی تری نییە تەنها دەبێت لەگەڵ حکوومەتی عیڕاقدا ڕێکبکەوێت، ئەگەر وانەکات زیانی گەورە بەر حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەوێت.

ناوبراو وتیشی: لەم نزیکانەدا بودجەی ساڵی 2022 دەڕواتە پەرلەمان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر پشک و بودجەی هەرێم، ئەمجارە عێراق داوای هەموو نەوتی هەرێم دەکات، جگەلەوەش لەدوای بڕیارەکەی دادگاوە حکوومەتی هەرێم دەبێت وەک داعش نەوت بە قاچاخ بفرۆشێت و ئەو ڕێوشوێنانە بۆ فرۆشتنی بگرێتەبەر، هەروەها لە نرخەکانی پێشووش هەرزانتر بیفرۆشێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لە عێراق هەرچی داهاتی نەوت بەشێوەیەکی شەفاف دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی و ڕۆژانە ڕاپۆرت دەنێردرێت لەبارەی فرۆشتنی نەوت و داهاتەکەیەوە دەنێردرێت بۆ پەرلەمان و دەزگا چاودێرییەکان و دەڵێت: لە عێراق گەندەڵی لە فرۆشتنی داهاتی نەوتدا ناکرێت، بەڵکو دوای دابەشکردنی بەسەر وەزارەکان و تەخانکردنی بۆ پرۆژەکان گەندەڵی تێدا دەکرێت، بەڵام لە هەرێم پێش ئەوەی بێتە وەزارەتی دارایی و بە سەوزی گەندەڵی تێدا دەکرێت دەخورێت.

لەبارەی دەستوری بوونی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار وتی: دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ موراعاتکردنی پارتی بووە و نادەستورییە و بڕوام وایە، پەرلەمان دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن ڕەتدەکاتەوە.

سەبارەت بە تانەکانی پارتی لەسەر بە سیاسیکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کاوە محەمەد باسی لەوەکرد، ئەگەر بڕیارەکانی دادگای فیداڵی ڕەهەندی سیاسیان هەبوایە، نە دەبوایە ئەو بڕیارەی بۆ ڕەتکردنەوەی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری دەربکردایە، نە بڕیاری بە نادەستوری لە قەڵەمدانی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی دەربکردایە، لەبەرئەوەی دادگای فیدراڵی لە نۆ ئەندام پێکدێت، لەو نۆ ئەندامە شەشیان سەر بە پارتی و هاوپەیمانەکانی پارتین کە سەدر و حەلبوسییە، ئەگەر ئەوە بڕیاری سیاسییە دەبوایە ڕێگەیان بەوە نەدایە.

کاوە محەمەد دەشڵێت: پێشتر ئەم دادگایە سکاڵایەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتکردەوە لەسەر تەزویری هەڵبژاردن و تانەدان لە دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێش هەموولایەک پارتی پێشوازی لەو بڕیارانەی دادگا کرد، ئەی بۆ بۆئەوەی لە بەرژەوەندییان پێشوازی لێدەکات و ئەوەی لە بەرژەوەندی نییە بە بڕیاری سیاسی ناوی دەبات.

News Code 5198

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha