بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردەکانی سووریا کە پاش ڕاگەیاندنی کشانەوەی 2000 هێزی ئەمریکا لە سووریا لە درێژەی پشتگیرییەکانی ئەو وڵاتە بێ هیوا بوون هەوڵ ئەدەن لەگەڵ ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندیی سووریا هاوپەیمانی ڕابگەیێنن بەڵکوو هەمبەر هێرشی تورکیا بیانپارێزن.
ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت جەنراڵ پول لاکامرا فەرماندەی باڵای هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا هۆشدرای دەدات لە ئەگەری هاوکاریی هێزە کوردییەکان لەگەڵ دیمەشق و مۆسکۆ.
ئەو جەنراڵە ئەمریکییە هۆشدرا دەدات کە یاسای وڵاتەکەی هاوکاریی سەربازیی لەگەڵ ڕووسیا و سووریا قەدەغە کردووە.
ناوبراو لەبارەی پشتگیریی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا زیادی کرد: تا ئەو کاتەی کە کوردەکان هاوپەیمانی ئێمە بن ڕاهێنان و پڕچەک کردنیان لە ئەستۆی ئێمەدایە.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی یەکشەممە کوردی بە هاوکاری کردن لەگەڵ بیانییەکاندا تۆمەتبار کرد و وێڕای جەخت کردن لەسەر کۆنترۆڵ کردنەوەی هەموو خاکی سووریا لە ژێر دەستی هەموو لایەنەکان بە کوردیشەوە، هۆشداری دا کە ئەمریکا پشتیان لێدەکات و بەرگرییان لێناکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment