بڵێسە جەبار فەرمان: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ پارتی لەسەر كەركووكە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی و یەکێتی لە سەر مەسەلەی کەرکووک ڕایان جیاوازە و ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتییش دەڵێت کێشەی سەرەکیمان لەگەڵ پارتی لە سەر هەمان مەسەلەی کەرکووکە.

کوردپرێس:

پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەنە کوردستانییەکانەوە ئێستاش یەکلا نەبۆتەوە و کۆبوونەوەکان بەردەوامن. بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان پێویستە کێشە سەرەکییەکە لە نێوان دوو حیزبە گەورەکەی کوردستان (پارتی و یەکێتی)دا یەکلا بکرێتەوە. هەر بەو مەبەستەش ئەو دوو حیزبە چەند دیدار و کۆبوونەوەیان لە ئاستی ئەندامانی سەرکردایەتیدا بەڕێوە بردووە و پاش ئەوەی لیژنەی کاری هاوبەش پێکهێنرا کار بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسێکی ڕێککەوتنی دوو قۆڵی کراوە بەڵام کێشەی سەرەکیی ئەو دوو لایەنە دەگەڕێتەوە بۆ مەسەلەی کەرکووک.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو بارەیەوە بە كوردستان24ی راگەیاند: "كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ پارتی لەسەر كەركووكە، ئێمە پێمان باشە ھەموو كێشەكان بە یەك پاكێج رێككەوتنیان لەسەر بكرێت، به‌ڵام بۆچوونی پارتی لەسەر ئەو بابەتە جیاوازە".

ناوبراو سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و یەکلاکردنەوەی کێشە و موناقەشەی لایەنە کوردستانییەکان و بەتایبەت دوو لایەنی سەرەکیی پارتی و یەکێتی زیادی کرد: "ئەمڕۆ گفتوگۆكان بەردەوام دەبن و ھەوڵ دەدەین كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دوابخرێت، بۆ ئەوەی ئەو رەشنووسەی لەلایەن یەكێتییەوە پێشكەش بە پارتی كراوە رێككەوتنی لەسەر بكرێت، دواتر كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت".

ناوبراو راشیگەیاند: "ئەمڕۆ گفتوگۆكان بەردەوام دەبن و ھەوڵ دەدەین كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دوابخرێت، بۆ ئەوەی ئەو رەشنووسەی لەلایەن یەكێتییەوە پێشكەش بە پارتی كراوە رێككەوتنی لەسەر بكرێت، دواتر كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت".

News Code 51967

Your Comment

You are replying to: .
captcha