مه‌حموود عوسمان: نزیكبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان له‌ ڕێككه‌وتن ئومێدبه‌خشه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حیزبه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ و دانووستاندان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌تمه‌دارێکی كورد ده‌ڵێت: نزیكبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان ئومێدبه‌خشه‌ و داواش ده‌كات به‌ زوویی حكوومه‌تی نوێ ڕابگه‌یه‌ندرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2019 دكتۆر مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی بۆچوونی حیزبه‌ براوه‌كان له‌ یه‌كتری بۆ ڕێككه‌وتن له‌مه‌ڕ پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ئومێدبه‌خشه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستاندایه‌."

مه‌حموود عوسمان گوتیشی: "گرینگه‌ ڕۆژی 18ی شوبات په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه‌، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و پاشان هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستی پێبكرێت."

ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ ئاماژه‌شی دا: "پێكهێنانی حكوومه‌ت گرینگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زوویی له‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆوه‌ هه‌وڵی چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا بده‌ن."

مه‌حموود عوسمان ده‌شڵێت: "سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ دۆخی ئێستای كوردستان زۆر گرینگه‌ كه‌ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراق و جیهاندا به‌هێزتر ده‌كات."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51957

Your Comment

You are replying to: .
captcha