بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حافز ئال بەشارە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە کۆنفرانسی وارشۆ بەهۆی بەشداری نەکردنی ژمارەیێک لە وڵاتە گەورەکان و دژایەتی کردنیان لەگەڵ سیاسەتەکانی ترەمپ مردوو لەدایکبووە وتی: ڕەژیمی زایۆنی بە یارمەتیی ئەمریکا لە ڕێگای ئەم کۆنفرانسەوە دەیویست هەموو وڵاتەکان دژ بە ئێران یەک بخات و گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر ئێران، بەڵام بە پێچەوانەی ئەوەی کە دەیویست، هەڵویستی ئێرانی لە ناوچەکەدا بەرز کردەوە.
حافز ئال بەشارە جەخت دەکاتەوە شکست هێنانی کۆنفرانسی وارشۆ بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کە ئیسرائیل بەدوای ڕێگایێکی تردا بێت بۆ دوژمنی نواندن لەگەڵ ئێران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment