به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا داوا له وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌کات که چه‌کداره داعشییه‌کانیان -که له‌لایه‌ن هێزه کوردییه‌کان و ئه‌مریکاوه ده‌ستگیر کراون- بگه‌ڕێننه‌وه زیندانه‌کانی خۆیان و ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن ناچارن ئازادیان بکه‌ن.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا نووسیی: "ئه‌مریکا نایه‌وێت ئه‌و چه‌کداره داعشییانه دزه بکه‌نه ناو ئه‌ورووپا. چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت که به‌ره‌و ئه‌ورووپا بچن. ئێمه کاتێکی زۆرمان دانا به‌ڵام ئیتر كاتی ئه‌وه هاتوووه كه ئه‌وانه‌ی‌تریش هه‌نگاو بنێن و كار بكه‌ن. ئێمه دوای سه‌ركه‌وتنی 100% به سه‌ر داعش و تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی ڕێكخراوه‌كه له سووریا ده‌كشێنه‌وه."
تره‌مپ له توویته‌که‌یدا نووسیویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا داوا له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌کات زیاتر له 800 چه‌کداری به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ورووپی ببه‌نه‌وه و دادگاییان بکه‌ن که له سووریا به‌دیل گیراون."
ناوبراو گوتیشی: "هه‌رکات مومکینه خه‌لافه‌تی داعش به ته‌واوه‌تی دابڕووخێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌کدارانه له‌لایه‌ن وڵاته‌کانیانه‌وه وه‌رنه‌گیرێنه‌وه ناچارین دواتر ئازادیان بکه‌ین که ئه‌وه‌ش بژارده‌یێکى باش نییه."
هێزی کوردی سووریا که هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا له سووریا دێته ئه‌ژمار له هاوینی ڕابردوووه‌وه داوای له وڵاتانی ئه‌ورووپی کردوووه که زیاتر له 800 چه‌کداری داعش که له ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه له سووریا ده‌ستگیر کراون، وه‌ربگرنه‌وه چوونکه ناتوانن ئه‌وان له زیندان بهێڵنه‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو هێزی سووریای دیموکرات به سه‌رکردایه‌تیی کوردی سووریا ڕای‌گه‌یاند که له ئێستادا ده‌ستیان گرتوووه به سه‌ر کۆتا ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعش و له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا زیاتر له 400 چه‌کداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی ئه‌و هێزانه کردوووه. دوو ڕۆژ پێشتریش تره‌مپ به‌ڵێنی دا که هه‌واڵێکی خۆش له‌باره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له سووریا ڕابگه‌یێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment