هه‌واڵی کۆچی دواییی دوکتور که‌مال مه‌زهه‌ر ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای ئه‌وه‌ی بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ نووسه‌ر و مێژوونووس دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له ‌ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کردوووه‌، خوشکه‌زایێکی هه‌واڵه‌که‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ حاڵێکدا که‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی شوباتی 2019 میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان و له‌وان K24 ڕاپۆرتیان دا که دوکتور که‌مال مه‌زهه‌ر نووسه‌ر و مێژووناسی ناوداری کورد له‌ ته‌مه‌نی 82 ساڵی و له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ کۆچی دوایی کردوووه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ ڕه‌ت کرایه‌وه‌.

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ دوکتور هه‌ندرێن جه‌مال سۆران خوشکه‌زای د. که‌مال مه‌زهه‌ر به‌ ڕووداوی گوت: دۆخی ته‌ندروستیی دوکتۆر که‌مال باش نییه‌ به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ و کۆچی دوایی نه‌کردوووه‌.

دوکتور که‌مال مه‌زھه‌ر ئه‌حمه‌د له‌ ساڵی 1937 له‌ گوندی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌ شاری که‌رکووک له‌دایکبوووه‌ و ساڵی 1959ی زایینی له‌ زانکۆی به‌غدا کارناسیی به‌شی مێژووی وه‌رگرت و چوو بۆ یه‌کێتیی سۆڤییه‌ت.

ناوبراو له‌ ساڵی 1969ی زایینی له‌ ئه‌نستیتۆتی ڕۆژھه‌ڵاتناسیی ئه‌کادیمیای زانسته‌کانی سۆڤییه‌ت دکتۆرای زانسته‌کانی وه‌رگرتوووه‌ و له‌ ساڵی 1981 بوووه‌ته‌ مامۆستای مێژوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51927

Your Comment

You are replying to: .
captcha