خه‌ڵاتی ئازادی و به‌رخۆدانی فه‌ڕه‌نسا به‌ ده‌میرتاش به‌خشرا

به‌شی تورکیا- خه‌ڵاتی مۆنتلۆک به‌ ناوی خه‌ڵاتی ئازادی و به‌رخۆدان که‌ هه‌ر ساڵه‌ له‌ شاری لیۆن به‌ به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی ده‌به‌خشرێت ئه‌مساڵ به‌ کتێبی سه‌حه‌ری سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش سیاسه‌توانی زیندانی‌کراوی کوردی تورکیا به‌خشرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌ڵاتی مۆنتلۆک به‌ ناوی خه‌ڵاتی ئازادی و به‌رخۆدان که‌ هه‌ر ساڵه‌ له‌ شاری لیۆن به‌ به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی ده‌به‌خشرێت ئه‌مساڵ پێشکه‌ش به‌ کتێبی سه‌حه‌ری سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش سیاسه‌توانی زیندانی‌کراوی کوردی تورکیا کرا.

له‌ ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی مۆنتلۆکدا ناوی به‌رهه‌می ژماره‌یێک نووسه‌ری به‌ناوبانگ وه‌ک ڕۆبرتۆ ساویانو، ڕانا ئه‌حمه‌د، ماریا فلئور ئالبجکر و عه‌لا عسوانی ده‌بینرا که‌ له‌ نێویاندا سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش توانیی ئه‌و خه‌ڵاته‌ ئه‌ده‌بییه‌ مسۆگه‌ر بکات.

ڕێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاتی ئازادی و به‌رخۆدانی مۆنتلۆک هه‌ر ساڵه‌ به‌ بۆنه‌ی به‌رزڕاگرتنی به‌رخۆدانی شاری لیۆنی فه‌ڕه‌نسا له‌ به‌رانبه‌ر داگیرکارییه‌کانی ئاڵمانی نازی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51921

Your Comment

You are replying to: .
captcha