به‌رهه‌م ساڵح لیژنه‌یێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌ ونبوووه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕای‌گه‌یاند: لیژنه‌یێک بۆ دۆزینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی چاره‌نووسی منداڵه‌ ونبوووه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر داوای‌ سه‌رۆک كۆمار دروست ده‌کرێت و به‌مزوووانه‌ سه‌ردانی‌ ئێران ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سالار مه‌حموود به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: له ‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تاران سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئێران باسی له‌ چاره‌نووسی منداڵه‌ ونبوووه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ کردوووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لیژنه‌یێک دروست ده‌کرێت و ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌کرێت بۆ گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسی ونبوووه‌کان.

سالار مه‌حموود وتیشی: ئه‌م بابه‌ته‌ به‌شێکه‌ له‌ ژان و ناسنامه‌ی گه‌له‌که‌مان و کۆن نابێ و به‌شێکه‌ له‌ پرسی جینۆسایدی گه‌لی کورد و د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌بایه‌خه‌وه‌ تیمی ڕاسپاردوووه‌ کار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بکرێت.

له ‌کاتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌ ساڵی 1988 به‌ سه‌دان منداڵ له‌ کاتی ئاواره‌بوونی خێزانه‌کانیاندا له‌ ئێران ون بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51920

Your Comment

You are replying to: .
captcha