مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ: له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانمان YPG و PKK ڕاده‌ماڵین

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ کۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی سۆچی ده‌دات که‌ له‌ نێوان سه‌رۆک کۆمارانی تورکیا، ئێران و ڕووسیا به‌ڕێوه‌ چوو و گوتی: له‌ هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانمان هێزه‌کانی YPG و PKK ڕاده‌ماڵین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ کۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی سۆچی له‌ نێوان سه‌رۆک کۆمارانی تورکیا، ئێران و ڕووسیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: وڵاتانی به‌شداربووی کۆبوونه‌وه‌ی سۆچی بۆچوون و هه‌ڵوێستی خۆیان خستوووه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست له‌ سووریا، چاره‌سه‌ری سیاسیی قه‌یران، لیژنه‌ی ده‌ستوور و له‌ناوبردنی تیرۆریستانی ئه‌ودیو سنوور. تا ئه‌مڕۆ چۆن له‌ عه‌فرین و قه‌ڵغانی فوڕات تیرۆریستانمان ڕاماڵیبێت، داعش، په‌كه‌كه‌، یه‌په‌گه‌، نوسره‌ جیاوازییێکی بۆ ئێمه‌ نییه‌، تیرۆریست تیرۆریسته‌. بۆ له‌مه‌ودواش له ‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان، تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ ڕاده‌ماڵین. به‌م شێوه‌یه‌ یان به‌و شێوه‌یه‌ ڕایانده‌ماڵین. جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌یان هه‌ڵاتن لێی بوونی نییه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا کرد و ڕای‌گه‌یاند: له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌ پشتیوانیی گه‌له‌که‌مان سه‌قامگیریی ئه‌م وڵاته‌ زیاتر و به‌هێزتر ده‌بێت. ئێمه‌ وه‌ک تورکیا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئارامی و ئاشتی بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنینه‌وه‌ که‌ له‌ نزیکماندا به‌ره‌وڕووی ته‌نگه‌ژه‌ بوونه‌ته‌وه‌. ئێمه‌ زلهێزێکی جیهانین. چیتر هه‌م له‌سه‌ر مێزی دانووستانه‌کان به‌هێزین و هه‌م له‌ ڕووی کرداره‌وه‌. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ کۆتایی پێهات که‌ ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ی که‌ له ڕووی کردارییه‌وه‌ دروستمان ده‌کرد له‌سه‌ر مێزی دانووستان له‌ده‌ستمان ده‌دا. دیپلۆماسی به‌ دیپلۆماسی، دانووستان به‌ دانووستان و ڕێککه‌وتن به‌ ڕێککه‌وتن.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51917

Your Comment

You are replying to: .
captcha