به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جینین هینیس نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق له ڕاپۆرتێکیدا که له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پێشکه‌شى کرد گوتی: له بۆردومانى فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆ سنووره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق ژماره‌یێک هاوڵاتى مه‌ده‌نى گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون به‌ڵام تورکیا ده‌ڵێت شه‌ڕى په‌که‌که ده‌کات.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ى به‌لایانه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان تورکیا و عێراق به‌هێز بێت تا به ڕرێگهى گفتوگۆ و دیالۆگ کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
پێشتریش فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ڕایگه‌یاندبوو: هه‌رێمی کوردستان 700 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه و تاوه‌کوو ئێستا سوپای تورکیا 398 جار هێرشی ئاسمانی کردۆته سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و 425 جاریش هێرشی تۆپخانه‌یی بۆ سه‌ر هه‌رێم ئه‌نجام داوه و خه‌سارێکی زۆر و قه‌ره‌بوونه‌کراوی به گوند و ناوچه‌کانی نیشته‌جێبوون گه‌یاندوووه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه 23ی کانوونی دووه‌می 2019 به‌هۆی بۆردومانی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیاوه له گه‌لی ڕه‌شاڤه‌ی سنووری ناحیه‌ی دێره‌لوک دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون و دوو هاووڵاتی دیکه‌ش بێسه‌روشوێن بوون و دواتر دژی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هاوڵاتییانی ناحیه‌ی شیلادزێ گرد بوونه‌وه و خۆپیشانده‌ران باره‌گای سوپای تورکیایان کۆنترۆڵ کرد و ده‌ستیان به سه‌ر چه‌که‌کانیاندا گرت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment