کوردپرێس:
لەیلا گۆڤەن ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە پشکی شارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) ماوەی سەد ڕۆژە بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە قەدەغەکرانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئوجەلان مانی لە خواردن گرتووە و ڕۆژی ڕابردووش بە هۆی جێگیرنەبوونی دۆخی تەندروستیی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەر بە نیشانەی پشتگیری کردن لە مانگرتنەکەی لەیلا گۆڤەن هەڵمەتێکی ڕێپێوان و هاتنە سەرشەقام لە 15 پارێزگای تورکیا دەستی پێکردووە و هاوکات لەگەڵ ڕێپێوانەکانیش پۆلیسی تورکیا بەتەواوەتی گەمارۆی ماڵەکەی لەیلا گۆڤەنی داوە و ماڵەکەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە بە ئاسن پەرژین کراوە.
ڕێپێوانەکان بۆ پشتگیری کردن لە مانگرتنەکەی لەیلا گۆڤەن ماوەی سێ ڕۆژە لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا دەستی پێکردووە و بڕیار بوو ئەمڕۆ لە 7 قۆڵی جیاجیاوە بێنە ناو شاری دیاربەکر و بەرەو ماڵەکەی لەیلا گۆڤەن بچن و ئەوەش کاردانەوەی توندی سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیای لێکەوتەوە و ڕێوشوێنی توندی ئەمنیی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا دەستی پێکرد.
Your Comment