ڕەخەی توند لە یاسای تیرۆری هەرێمی کوردستان دەگیردرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی یاسای تیرۆری هەرێم هەر کەس ڕەخنە لە حکوومەت بگرێت تیرۆریستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلیم شوشکەیی سەرۆکى فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بۆ تەلەفیزیۆنی ئین ئاڕتیی دەڵێت: پارتی و یەكێتی دەستیان لە بڕیاردانی دادگاكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە و ڕێگە نادەن بەپێی یاساکان کارەکان بڕوات.

سەبارەت بەو کەیسەى کە لە دادگاکانی هەولێر بۆی کراوەتەوە، ناوبراو وتی: دادگای پارتی بێئەوەی دادگایی من بكات بە تیرۆریست لەقەڵەمیدام.

سەلیم شوشکەیی ئەوەشی وت یاسای تیرۆری هەرێم کێشەى زۆرە و بەگوێرەی ئەو یاسایە هەر كەس ئۆپۆزسیۆن بێت و ڕەخنە بگرێت، دەچێتە چوارچێوەی پاڵپشتی لە تیرۆرەوە و تەنانەت لەکاتی گرتنى کەسێک بەو یاسایە، مافی گرتنی پارێزەریشی نییە.

سەرۆکى فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی وتیشی: دەبێت ئەو یاسایە دووبارە ببێتەوە و لە پەرلەمان هەموار بکرێت بۆئەوەى ئازادییەکان و مافەکانی مرۆڤی تێدا جێبکرێتەوە، چوونکە لە ئێستادا دەیان کێشەی هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51884

Your Comment

You are replying to: .
captcha