بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی فینلاند داخوازیی کوردێکی هاووڵاتی تورکیای بۆ پێدانی مافی پەنابەرێتی ڕەت کردەوە کە ئەنقەرە بە پشتگیری کردن لە پەکەکە تۆمەتباری کردبوو.
تورکیا ئەم هاووڵاتییە کوردەی کە ناوەکەی نەدرکێندراوە بە هۆی بڵاو کردنەوەی گرتەی پشتگیری کردن لە پەکەکە، بە پشتگیری کردنی تیرۆر تۆمەتبار کردبوو و مەحکوومی کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی YLEی فینلاند ناوبراو داخوازی مافی پەنابەرێتی کردووە بەڵام فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران داخوازییەکەی ڕەت کردۆتەوە.
بەڵام دادگای باڵای فینلاند بڕیاری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەو وڵاتەی لەبارەی نەدانی مافی پەنابەرێتی بەم هاووڵاتییە کوردەی تورکیا هەڵوەشاندەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment