دادگای باڵای فینلاند داوا دەکات مافی پەنابەرێتی بدرێتە کوردێکی تورکیا

بەشی جیهان- دادگای باڵای فینلاند بڕیاری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەو وڵاتەی لەبارەی نەدانی مافی پەنابەرێتی بە هاووڵاتییێکی کوردی تورکیا هەڵوەشاندەوە کە لە تورکیا بە هاوکاری کردنی پەکەکە تۆمەتبار کرابوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی فینلاند داخوازیی کوردێکی هاووڵاتی تورکیای بۆ پێدانی مافی پەنابەرێتی ڕەت کردەوە کە ئەنقەرە بە پشتگیری کردن لە پەکەکە تۆمەتباری کردبوو.

تورکیا ئەم هاووڵاتییە کوردەی کە ناوەکەی نەدرکێندراوە بە هۆی بڵاو کردنەوەی گرتەی پشتگیری کردن لە پەکەکە، بە پشتگیری کردنی تیرۆر تۆمەتبار کردبوو و مەحکوومی کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی YLEی فینلاند ناوبراو داخوازی مافی پەنابەرێتی کردووە بەڵام فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران داخوازییەکەی ڕەت کردۆتەوە.

بەڵام دادگای باڵای فینلاند بڕیاری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەو وڵاتەی لەبارەی نەدانی مافی پەنابەرێتی بەم هاووڵاتییە کوردەی تورکیا هەڵوەشاندەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51880

Your Comment

You are replying to: .
captcha