نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان سامانی ڕێکخراوی داعش ئاشکرا ده‌کات

به‌شی جیهان- جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان بۆ بنه‌بڕکردنی تیرۆر، سامان و ژماره‌ی چه‌کدارانی داعشی ئاشكرا كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤلادیمێر فۆرۆنكۆف جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان بۆ بنه‌بڕکردنی تیرۆر ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ سامانی ئێستای ڕێكخراوی داعش له ‌نێوان 50 بۆ 300 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ ئێستادا له‌ نێوان 14 بۆ 18 هه‌زار چه‌كدارن‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش سێ‌ هه‌زاری چه‌كداریان بیانین.

ڤلادیمێر فۆرۆنكۆف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ چه‌کدارانی داعش له‌ جیهاندا به‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یێکدا دابه‌ش بوون و له‌ ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا به‌تایبه‌ت باکوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئه‌فریقا به‌ره‌و ئه‌ورووپا و هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا و ڕۆژئاوای ئاسیا بوونیان هه‌یه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ كه‌ هێشتا مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یێک ماوه‌ و هۆشداری دایه‌ وڵاتانی جیهان كه‌ ده‌بێت به‌رده‌وام بن له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش و ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ له‌ میانی کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا له‌ کۆنگرێس دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا له‌ناوبردن و ڕیشه‌کێشکردنی سه‌دله‌سه‌دی داعش له‌ سووریادا ڕابگه‌یێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51845

Your Comment

You are replying to: .
captcha