ئاڵای کوه‌یت به‌هۆى درێژییه‌که‌یه‌وه‌ ناوی چوووه‌ کتێبى گینسه‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- وڵاتی کوه‌یت به‌هۆی ئاڵاکه‌یه‌وه‌ ناوی چوووه‌ کتێبی گینسه‌وه‌ بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ نمایشێکدا که‌ هه‌زاران خوێندکار و مامۆستا ئاڵای کوه‌یتیان هه‌ڵگرتبوو وه‌ک درێژترین ئاڵا ناوی چوووه‌ کتێبی گینسه‌وه‌ بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌کان که‌ به‌ درێژترین ئاڵا له‌ جیهاندا ناوی تۆمار کراوه‌.

حامد عازمی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵای کوه‌یت ئاشکرای کرد که‌ ئه‌م کاره‌ کوه‌یت به‌ گه‌وره‌یی ده‌هێڵێته‌وه‌ و ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زنه‌ بۆ نیشتمان.

قسه‌کانی عازمی له‌ فیستیڤاڵی نمایش کردنی ئاڵاکه‌ له ‌نێوان چوار هه‌زار خوێندکار و مامۆستادا بوووه‌ که‌ له‌و ڕۆژه‌دا کوه‌یت ئاهه‌نگی نیشتمانی گێڕاوه‌.

له‌ 58ه‌مین ساڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی و ئاهه‌نگی 28 ساڵه‌ی ئازادی کوه‌یت و یادی 13 ساڵه‌ی حوکمڕانی پاشای کوه‌یت به‌ هه‌زاران خوێندکار و مامۆستا ئاڵای وڵاته‌که‌یان هه‌ڵگرتبوو که‌ درێژییه‌که‌ی نزیکه‌ی 2019 مه‌تر بوو و ئه‌و نمایشه‌ش به‌ به‌شداریی به‌رپرسانی حکومی و به‌ هاوکاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی کوه‌یت به‌ڕێوه‌ چوو .

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی کونا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51843

Your Comment

You are replying to: .
captcha