مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ شنگال هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چه‌کداره‌کانی داعش له‌ سووریاوه‌ به‌ره‌و خاکی عێراق دێن و فه‌رمانده‌یێکی هێزی پاراستنی ئێزدی خانیش له‌ شنگال هۆشداریی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ شنگال ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لام به‌ره‌کات بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ده‌ڵێ: "داعش ‌هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ شنگال چوونکه‌ شانه‌ نوستوو‌وه‌کان هه‌ن و له‌ چه‌ندین ناوچه‌شدا به‌تایبه‌ت ناوچه‌ عه‌ره‌به‌نشینه‌کان چالاکییان هه‌یه‌."

به‌ره‌کات ده‌شڵێت: "پێش دوو ڕۆژ له‌ ناوچه‌ی به‌عاج داعشێک خۆی ته‌قانده‌وه‌ و دوو که‌سیش به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی ڕیکخراوه‌یی له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیر کراون و سنووری سووریا و عێراق پارێزراو نییه‌ و ده‌ترسین ئه‌و داعشانه‌ی سووریا به‌ خاکی شنگالدا تێپه‌ڕن و له‌م ناوچه‌یه‌دا چالاکی بکه‌ن."

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی عێراقیش به‌ سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌وان هێزێکیان بردوووه‌ته ‌سه‌ر سنووری عێراق بۆ چاودێری کردنی داعشیه‌کان و جموجووڵه‌کانیان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51842

Your Comment

You are replying to: .
captcha