سوید ملیۆنان دۆلار بۆ پاككردنه‌وه‌ی عێراق له‌ مین دابین ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانگه‌ی كاروباری مین له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌ عێراق ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی سوید بڕی 8 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلاری وه‌ک هاوكاری پێشكه‌ش به‌ عێراق كردوووه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ڕزگاربوووه‌كان له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ چێنرابوون و جێمابوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانگه‌ی كاروباری مین له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌ عێراق له‌ ڕاگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ حکوومه‌تی سوید 8 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلاری وه‌ک هاوکاری پێشکه‌ش به‌و وڵاته‌ کردوووه‌ بۆ پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ڕزگاربوووه‌کان له‌ مین و ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوكارییه‌ پێشكه‌شكراوه‌ی حكوومه‌تی سوید ده‌توانن له ‌داهاتوودا پشتیوانییێكی باشتر پێشكه‌ش به‌ كۆمه‌ڵگه‌كان بكه‌ن و به ‌شێوه‌یێكی فراوانتر و به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوندیداره‌كانی حكوومه‌تی عێراق، هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ مه‌ترسیی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان هۆشیار بكه‌نه‌وه‌."

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌ عێراق ده‌شڵێت: به‌شێكی ئاواره‌كان به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانیان و له ‌داهاتووشدا به ‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه‌و كۆسپانه‌ ده‌ده‌ن له‌ به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51838

Your Comment

You are replying to: .
captcha