به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕۆژی شه‌ممه به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یێک ڕه‌خنه‌ی له ڕه‌فتاری ده‌وڵه‌تی چین له‌گه‌ڵ ئویگوره موسڵمانه‌کانی ئه‌و وڵاته گرتبوو و پێکه‌نی به ئه‌شکه‌نجه‌دانی ئه‌وان تۆمه‌تبار کردبوو.
هه‌ندێک له میدیاکانی وڵاتی چین له‌وان ڕۆژنامه‌ی گلۆباڵ تایمز کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی چین له‌باره‌ی ئه‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره و ناردنی موسڵمانان بۆ که‌مپه زۆره‌ملێیه‌کانی به کارێک له‌پێناو ڕێگری له توندئاژۆیی وه‌سف کرد که به وته‌ی ئه‌وان په‌یوه‌ندییێکی به وڵاتانی بیانی له‌وان تورکیاوه نییه.
ئه‌و میدیایانه وه‌بیری تورکیایان هێنایه‌وه که تورکیاش له کاتی کووده‌تای بێئاکامی تورکیا له ساڵی 2016 ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌یێکی گونجاوی له‌گه‌ڵ کورد نه‌بوووه هه‌ر بۆیه ناتوانێت چین به بۆنه‌ی ڕه‌فتاری خراپ له‌گه‌ڵ ئویگوره‌کان سه‌رزه‌نشت بکات.
یادداشتی سه‌ره‌کیی ڕۆژنامه‌ی گلۆباڵ تایمزی چین به هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی تورکیا هه‌مبه‌ر ڕه‌فتاری چین له‌گه‌ڵ ئویگوره‌کان ته‌رخان دراوه و نووسه‌رانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه هۆشدارییان به ده‌وڵه‌تی تورکیا داوه که ئه‌نقه‌ره پێویستی به پشتیوانیی ستراتێژیکی چین هه‌یه و ئه‌و وڵاته نابێت ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی چین بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment