پێکدادانی نێوان په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕای‌گه‌یاند که‌ پێکدادانێکی قورس له ‌سنووری ناوچه‌ی برادۆستی هه‌رێمی کوردستان له‌ نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ ڕووی داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم برادۆستی لێپرسراوی كۆمیته‌ی برادۆستی یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی 11ی 2ی 2019 گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ‌چیای دیل له‌ ناوچه‌ی برادۆست هێرشیان كردۆته ‌سه‌ر باره‌گاكانی توركیا.

ناوبراو وتیشی: هێزه‌كانی توركیا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی یه‌ک كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان به‌ چه‌كی قورس له ‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بوو.

به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که‌ تا ئێستا هیچ زانیارییێک له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ میدیاکانی سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ له‌وان ڕۆژنیووز ڕاپۆرتیان دا که‌ ژماره‌یێک له‌ هێزه‌کانی تورکیا له‌و پێکدادانه‌ کوژران و بریندار بوون که‌ ژماره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51826

Your Comment

You are replying to: .
captcha