به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم برادۆستی لێپرسراوی كۆمیته‌ی برادۆستی یه‌كێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی 11ی 2ی 2019 گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له چیای دیل له ناوچه‌ی برادۆست هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گاكانی توركیا.
ناوبراو وتیشی: هێزه‌كانی توركیا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی یه‌ک كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان به چه‌كی قورس له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بوو.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که تا ئێستا هیچ زانیارییێک له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌لایێکی دیکه‌وه میدیاکانی سه‌ر به په‌که‌که له‌وان ڕۆژنیووز ڕاپۆرتیان دا که ژماره‌یێک له هێزه‌کانی تورکیا له‌و پێکدادانه کوژران و بریندار بوون که ژماره‌یان به‌ده‌سته‌وه نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment