١٢ ژن و منداڵی ئێزدی له‌ ده‌ست داعش ڕزگار کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- میدیا ئه‌منییه‌کانی عێراق باس له‌ ئازادکردنی ژماره‌یێک ژن و منداڵی ئێزدی له‌ ده‌ست داعش له‌ باکووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 11ی شوباتی 2019 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان توانیویانه‌ 12 ژن و منداڵی ئێزدی له‌ ده‌ست داعش ئازاد بکه‌ن که‌ پێشتر له‌ سه‌رده‌می زاڵبوونی داعش به‌ سه‌ر شاری مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ باکووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ ڕفێندرابوون.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ژنان و منداڵانی ئێزدی له‌سه‌ر زانیاریی ورد و به‌ هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منییه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و دواتر ئه‌و ڕزگاربوووانه‌ی ژێر ده‌ستی داعش به‌ خزم و که‌سوکاریان له‌ شنگال شاد بوونه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕزگار کراون خه‌‌ڵکی گونده‌کانی تل عه‌زێر و تلقه‌سه‌ب و سنوون و سولاخ و زارۆڤا و تلبنات و ڕه‌مبوسین له‌ سنووری شارۆچکه‌ی شه‌نگال.

سه‌رچاوه‌: به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51824

Your Comment

You are replying to: .
captcha